Interkulturelles Fest 2024 - Sorani

فێستیڤاڵی نێوان کولتووریی ٢٠٢٤

وا نزیکە! فێستیڤاڵی نێوان کولتووریی ٢٠٢٤ شتێگلیتز-تسێلندۆرف ئەمساڵیش بە دروشمی «پێکەوە لە فرەچەشنیدا» بەڕێوە دەچێت.
بەروار: هەینی، ٦ی سێپتێمبەری ٢٠٢٤، کاتژمێر ١٥:٠٠ تا ١٩:٠٠ شوێن: گۆڕەپانی هێرمان-ئێهلەرس پلاتز (S+U شارەوانی شتێگلیتز)
ئێمە دڵخۆشین بە ئەنجامدانی فێستیڤاڵێکی ڕەنگاوڕەنگ و پێکەوە دەبینە هێمایەک بۆ فرەچەشنی لە شتێگلیتز-تسێلندۆرف!
لە «بازاڕی دەرفەتەکان»دا زانیاری لەسەر خزمەتگوزارییەکان، چالاکوانان و شوێنەکانی پەیوەندیی سەبارەت بە ناوچەکە هەیە. بەرنامەی سەر شانۆ لەلایەن هونەرمەندانی جیاوازەوە پێشکەش دەکرێت – فرەچەشنیی کولتووریی لە مۆسیقاوە تا سەما، بۆ گەورە و بچووک. بۆ خواردن، لە چەندین شوێندا بژاردەیەکی هەمەچەشن لە خواردن و خواردنەوە هەیە. یاری و خۆشی – بەتایبەتی بۆ منداڵان – لەڕێگەی کویز (پرسیار) و چەندین چالاکیی بۆ بەشدارییکردن دابین دەکرێت.
ئێمە خۆشحاڵ دەبین بە دیدار و دەرفەتی زۆر بۆ ناسینی یەکتری. وەرن سەردانمان بکەن!
تیمی ڕێنیشاندەرانی یەکگرتن لە شوێنەکەدا بە چەندین زمان یارمەتی وەرگێڕان دەدەن ئەگەر پێویست بێت.